UN له ره‌وشى په‌نابه‌رانى كه‌مپى مه‌خموور و كه‌ندێناوه ده‌كۆڵێته‌وه
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یوئێن ئاماژه‌ى به ڕۆڵى هێزى پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ره‌كه كرد له دابینكردنى كه‌شێكى ئارام بۆ هاووڵاتیان و ئاواره‌كان.
لاى خۆیه‌وه قائیمقامى مه‌خموور سوپاسى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانى كرد بۆ یارمه‌تیدانى ئاواره‌كان هه‌روه‌ها داواى له شانده‌كه كرد كه یارمه‌تیده‌ر بن بۆ دروستكردنى كه‌مپى كه‌ندێناوه كه ئێستا هه‌زار خانوو دروست ده‌كرێت و هه‌روه‌ها داواشیكرد كه لیژنه‌ى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق سه‌ردانى كه‌مپه‌كه بكات، بۆ بینینى دۆخى ئاواره‌كان.
