له دهۆك نوێنه‌ری بان كی مۆن له ره‌وشی ئاواره ئێزدییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا زه‌ینه‌ب بانگۆدا له ره‌وشى ئاواره‌كانی له‌و پارێزگایه كۆڵییه‌وه و هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له داڵدان و به‌هاناوه چوونی ئاواره‌كان به‌رز نرخاند .
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: كه شاندى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان راپۆرتێكى تێر‌و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئافره‌تانى ئێزیدى كه له ده‌ست تیرۆریستانى داعشدان ئاماده ده‌كات .
