ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێداویستیی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سۆران دابین كرد

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێداویستیی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سۆران دابین كرد
له‌ درێژه‌ى كارو چالاكیه‌ كانى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى ، بۆ گه‌یاندنى كۆمه‌ك و هاوكارى به‌ ئاواره‌كان ، به‌ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سۆران ،ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، دوو تۆن و 600 كیلۆ پێداویستى ته‌ندروستى له‌ نۆ جۆر له‌ كه‌ل و په‌لى ته‌ندروستى و فریاگوزارى سه‌ره‌تایى پێكهاتبوون، به‌سه‌ر بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانى هه‌ر چوار قه‌زاى سۆران و چۆمان و رواندزو مێرگه‌سۆر دابه‌شكرد.

ئه‌و هاوكارییه‌ كه‌له‌ بوارى ته‌ندروستى بوو، وه‌ك به‌شێك له‌و كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ هه‌ژماده‌كرێت، كه‌ بۆ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كه‌ له‌ئێستادا به‌هۆى كه‌مى داوو ده‌رمانه‌وه‌ پاڵه‌ په‌ستۆى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیانه‌ هه‌یه‌ به‌هۆى بوونى ئاواره‌یه‌كى زۆر له‌ناوچه‌كه‌.
Top