کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران کۆتاییهات
ئەمڕۆ دووشەممە 27/4/2015 کاژێر 10ی پێشنیوەڕۆ سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی پەرلەمان کۆبوونەوەو کاژێر 12 کۆتاییهات.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یوسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکیان داوە. ئاماژەیان بەوەشکرد کە کۆبوونەکەیان کۆبوونەوەی ئاسایی و مانگانەی نێوانیان بووە کە پێشتر لەسەری رێککەوتوون.
پێشتر فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، رایگەیاند "مەبەست لە کۆبوونەوەکە ورووژاندنی چەندین پرسە، بە تایبەت ئەو یاسایانەی کە پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی حکومەتی کردوون و ئاراستەکردنی چەندین پرسیار لە پەرلەمانەوە بۆ حکومەت". گوتیشی " دەبێت هەردوو دەسەڵات لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکانی یەکدی بن بۆ خێراتر راییکردنی کارەکانی هاونیشتمانیان و دەبێت حکومەتیش لای ئاسایی بێت کە پەرلەمان چاودێربێت بەسەرییەوە".
رووداو
