بەبێ سەربەخۆیی تەواوی كوردستان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیری بە خۆیەوە نابینێت
جۆزیف ئۆلمەرت هەروەها گوتی: ئۆباڵی شكستهێنانی دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مەخەنە ئەستۆی رۆژئاوا. بەدڵنیاییەوە، حوكمڕانیی كۆڵۆنیاڵی كە چەند دەیەیەك درێژەی كێشا، جێ پەنجەی بەسەر زۆر بواری ژیانەوە جێهێشتووە، بەڵام هێزی ئیسلامی سیاسی ئوسوڵی هەڵقوڵاوی نەریت و میراتێكی قووڵە. توركیا نزیكترین وڵاتێك بوو لەوەی لە هەمان كاتدا هەم دیموكراسی و هەم عەلمانی بێت، بەڵام لە ئێستادا و لە سایەی حكومەتێكی ئیسلامیدا، بە خێرایی هەنگاو هەڵدەگرێت بەرەو حكومەتێكی خۆسەپێن. لە سایەی ئیخوان موسلمیندا میسر وڵاتێكی دیموكراسی نەبوو، ئەگەرچی مورسی كەسێكی هەڵبژێردراویش بوو، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن بە تەنها پێوەر نییە بۆ دیموكراسی راستەقینە. بڕوانە خودی میسر لە سەردەمی حوكمڕانیی ئیخواندا چۆن هێرشی دڵڕەقانە و بەردەوام دەكرایە سەر كەمینە ئایینییەكان. رەنگە لە ئێستادا تونس تروسكەی ئومێدێك بێت. با ئەوەمان لە یاد بێت كە بۆ چەند ساڵ سەددام حوسێن و هەروەها حزبی بەعس لە سووریا بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە ئەوان نوێنەرایەتی ناسیۆنالیزمی عەلمانی دەكەن، بەڵام ئەوان و ئێستاش سووریا دیكتاتۆری خوێنڕێژ بوون.
شايانى باسه ئۆلمەرت هەروەها گوتی: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرگیز سەقامگیر نابێت بێ سەربەخۆییەكی تەواوی نەتەوەی ئازا و بوێری كورد، ئەو بارودۆخەی لە سووریادا هاتۆتە ئاراوە دەرفەتێك دەڕەخسێنێت، بەڵام من گەشبین نیم لە بارەی توركیا و ئێرانەوە. بژی پێشمەرگەی نەبەرد و ئازا، ئێوە پێویستتان بە خەڵكی خۆتانە بۆ ئەوەی شەڕی ئازادیتان بۆ بكەن، لەگەڵ بوونی هەل و مەرجێكی لە باری ئیقلیمی. ئەوەی یەكەمتان هەیە، بەڵام ئەوەی دووەمیان لە ئارادا نییە. ئەمە تراژیدیایەكی گەورەیە.
ئۆلمەرت هەروەها گوتی: رەنگە وا بێت، بەڵام من خۆم بە دوور دەگرم لەوەی بە دەرئەنجامی كرچ و كاڵ بگەم. ئەمریكا سیاسەتێكی ناڕوون دەگرێتەبەر و پێدەچێت گرەو لەسەر ئەسپی دۆڕاو بكات، بەڵام ئەمریكا خاوەنی هێزێكی سەربازی و ئابووری و گەورەیە و بەدڵنیاییەوە رەنگە لە مانگی تشرینی دووەمدا گۆڕانكاری دروست بێت. دەبێت چاوەڕێ بكەین و ببینین.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1023)
