دوو چەكداری داعش كوژران

دوو چەكداری داعش كوژران
لە سنووری زنجیرەچیاكانی حەمرین لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دوو چەكداری داعش كوژران كە ویستبوویان لە ناوچەی عوزێمی نێوان دیالەو سەلاحەدین خۆیان بگەیەننە زنجیرە چیاكە بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاكی تیرۆریستی .

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند؛ ئەمرۆ لە لایەن هێزە ئەمینیەكانەوە بە هاوكاری چەكدارانی حەشدی شەعبی، لە زنجیرە چیاكانی حەمرین لە ناوچەی عوزێمەوە لە كاتێكدا دوو چەكداری داعش دەیانویست خۆیان بگەیەننە زنجیرەچیاكانی حەمرین بۆ ئەنجامدانی چالاكی تیرۆریستی، هەردوو چەكدارەكە كوژران.

سەرچاوەكە وتیشی، ژمارەیەك بازگەی پشكنین لە زنجیرەچیاكانی حەمرین پێكەوە گرێدراون بۆ ئەوەی رێگە لە جموجۆڵ و هاتووچۆی چەكدارەكانی داعش بگرن بۆ ئەو ناوچانە كە پێشتر موڵگەی گرنگی تیرۆریستان بووە.
Top