سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکات
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
بهبۆنهی یادی 39 ساڵهی دامهزراندنی كۆمهڵهی خوێندكارانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست دەكەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان پڕە لەو لاپەڕانەی کە ئێوەی لاوان و قوتابی و خوێندکارانی کوردستان خاوەنی شانازییەکەیانن، قوربانیدانی لاوانی وڵاتەکەمان لەپێناو بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەمان، هۆیەکی سەرەکیی مانەوە و سەرکەوتنی خەباتی ئازادیخوازانەمانە.
وەک چۆن ڕۆڵی خوێندکاران و قوتابیان و لاوان لەو خەبات و تێکۆشانەدا ڕۆڵێکی کاریگەر بووە، ئێستاش کە گەل و وڵاتمان بەرەوڕووی شەڕێکی داسەپاوی دوژمنێکی دڕندە بۆتەوە و لە شەڕێکداین کە شەڕی مان و نەمانە، ڕۆڵی ئێوە زۆر هەستیارتر و گرینگترە و لە کاتێکدا شەرەفی پێشمەرگایەتی و پاراستنی گەل و وڵاتەکەتان وەدەست هێناوە، پێویستە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی بگرن و بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێ ئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە. گەلێك خاوەنی نەوەیەكی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بێت ئاییندەیەكی گەش چاوەڕوانیەتی.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٢٦ـی٤ـی٢٠١٥
