پەرلەمان چاوەڕوانی پەسەندکردنی یاسای ئامادەکردنی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەکا

پەرلەمان چاوەڕوانی پەسەندکردنی یاسای ئامادەکردنی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەکا
فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، بۆ دەست نیشان کردنی ئەندامانی لیژنە ٢١ کەسیەکە پەرلەمان چاوەڕوانی پەسەندکردنی یاسای ئامادەکردنی دەستووری ھەرێمی کوردستان/عێراق لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە، ئەمڕۆ میکانیزمەکانی کارەکانی لیژنەکە دێتە دەست نیشان کردن.
فەخرەدین قادر بە راگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ فراکسۆنەکان تاوتوێی دیاری کردنی میکانیزمەکانی کاری لیژنە ٢١ کەسیەکە دەکا کە لەپێناو ھەموارکردنەوەی رەشنوسی دەستوری ھەرێمی کوردستان پێکھێندراوە.
گوتیشی، لەئێستەدا یاسای ئامادەکردنی دەستوری ھەرێمی کوردستان/عێراق رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێم کراوە بۆ ئەوەی سەرۆکی ھەرێم پەسەندی بکا، ھەر کاتێک سەرۆکی ھەرێم یاساکەی پەسەند کرد، لەپەرلەمان ئەندامانی لیژنە ٢١ کەسیەکە دەست نیشان دەکرێن و لەپەرلەمان دەنگیان پێ دەدرێ بۆ ئەوەی دەست بەکار ببن.
Top