ژمارەیەک کوردی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش رزگاریان بوون

ژمارەیەک کوردی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش رزگاریان بوون
خێری بوزانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رای دەگەیەنێت، لەماوەی کەمتر لە ١٠ سەعات ٦ ماڵباتی دیکەی ئێزدیان کە پتر لە ٣٠ کەس بوون لەدەست داعش رزگاریان بوو.
خێری بوزانی راگەیاند، سەعات ١١ی شەوی رابردوو دوو ماڵباتی کوردی ئێزدی کە لە دوو ئافرەت و ھەشت منداڵ پێکھاتبوو لەنزیک شەنگال لەدەست داعش رزگاریان بوو، خۆیان گەیاندە ھێزی پێشمەرگە.
ئاماژەیبەوەدا، بەرە بەیانی ئەمڕۆش چوار ماڵباتی تر کە ئێستە لەرێگادان بەرەو پارێزگەی دھۆک دەبردرێن لەدەست داعش رزگاریان بوو و خۆیان گەیاندە لای ھێزی پێشمەرگە، ئەو چوار ماڵباتەش چوار ئافرەت و ١٨ منداڵ لەخۆی گرتبوو، ھەر شەش ماڵباتەکەش خەڵکی گوندەکانی کۆچۆ، ھەروەھا حەردان و شارۆچکەی زوممارن.
Top