شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: بۆ بودجه‌ی پێشمه‌رگه فشارێكی دیكه دروست ده‌كه‌ین
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و ستایشه مه‌عنه‌وییانه و نه‌بوونی هیچ كردارێك بۆ دابینكردنی چه‌ك و بودجه‌ی پێشمه‌رگه به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند:"له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عێراق چه‌ند جارێك به‌دواداچونمان بۆ ناردنی بودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، له‌هه‌فته‌ی داهاتووشه‌وه فشارێكی زیاتر ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته ئه‌گه‌ر بێت و پاره‌ی دیاریكراوی هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه نه‌كرێت.
له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه ئه‌و به‌شه پاره‌ی بۆ هێزه‌كانی پَشمه‌رگه دابینكراوه راسته‌وخۆ ببڕدرێت له وه‌زاره‌تی به‌رگری و بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی پێشمه‌رگه جیابكرێته‌وه، كه له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا جێگه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رێمی كوردستان ئازاده چ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی دروستده‌كات، چ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی دیكه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
