خازر: فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هێرشێكی داعشیان پۆچه‌ڵكرده‌وه
ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازی له میحوه‌ری خازر راگه‌یاند: زانیاریمان هه‌بوو داعش هێزی كۆكردوه‌ته‌وه له كارگه‌ی كاشی كه نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر، چه‌كی قورس وه‌ك ده‌بابه و هه‌مه‌ڕی هێنا بوو، سه‌ره‌تا یه‌ك دوو تۆپی ده‌بابه‌یان ئاڕاسته‌ی ئێمه كرد به‌ڵام هیج زیانی نه‌بوو، دواتر فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردوومانیان كردن و سێ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان سوتاندن و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریشیان كوشتن.
وتیشی: "دواتر به پلانێكی فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كان دووركه‌وتنه‌وه چه‌كدارانی داعش ویستیان ته‌رمه‌كان هه‌ڵگرنه‌وه دووباره فرۆكه‌جه‌نگیه‌كان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و بۆردوومانیان كرد و ژماره‌یه‌كی تریش كوژران و بریندار بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "تا نزیك به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان به ئاسمانی خازر سوڕانه‌وه".
له لایه‌كی دیكه‌وه دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو فڕۆجه‌نگییه‌كان بۆردوومانی چه‌كدارانی داعشیان له گوندی ره‌شیدیه و فاتمیه سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌راجی سنووری قه‌زای مه‌خموور، به هۆی بۆردوومانه‌كه زیاتر له 35 چه‌كداری داعش كوژران و به‌ده‌یان برینداریان لێكه‌وته‌وه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش سوتان.
زریان شێخ وه‌سانی، جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور، راگه‌یاند: له گوندی ره‌شیدیه فاتمیه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌راج له قه‌زای مه‌خمور چه‌كدارانی داعش هێزیان كۆكردبۆوه زانیاری ته‌واومان له‌سه‌ر شوێن و پێگه‌ی هێزه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش هه‌بوو، بۆیه ئاگاداری فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانمان كرده‌وه ئه‌وانیش به ته‌واوی ئامانجه‌كه‌یان پێكا و بۆردوومانی چه‌كدارانی داعشیان كرد".
وتیشی: "له بۆردوومانه‌كه زیاتر له 35 چه‌كداری داعش كوژران، ئێمه له رێگه‌ی شاشه‌ی تایبه‌ت به چاوی خۆمان ده‌مانبینی ده‌یان برینداریشیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها شه‌ش ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی داعش كه دۆشكه‌ی له‌سه‌ر بوو سوتێنران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌م جاره‌ش داعش گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه یه‌ك ته‌قه بكات".
خەندان
