سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و پیاوماقووڵانی پارێزگای دهۆك كۆبۆوە
له‌كۆبوونه‌و‌ه‌دا، سه‌رۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و تێیدا سوپاسی قاره‌مانێتی و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، كه‌له‌و شه‌ڕه زاڵمانەی به‌رۆکی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه، دوژمنیان شكست دا و وایان كرد و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر كوردستان نه‌مێنن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌كی پارێزگای دهۆك و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی كرد، بەهۆی شەڕ و هاتنی ئاواره‌كان، ئه‌ركێكی قورس كه‌وته‌سه‌رشانی دانیشتووانی شاره‌كه و، به‌وپه‌ڕی له‌خۆبوردوویی و هه‌ستی نیشتمانی و مرۆڤدۆستییانه‌وه،شانیان دایه‌به‌ر ئه‌و كاره‌گرانه و باوه‌شیان بۆ زۆرترین ڕێژه‌ی ئاواره‌كان كرده‌وه و هاوكاریی پێشمه‌رگه‌یان كرد.
له‌به‌شێكی دیکه‌ی وته‌كانیدا، سه‌رۆك بارزانی، باسی هۆكاری هێرشی داعشی بۆ سەر خاكی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوەدا پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر كوردستان بۆ ڕێگرتن بوو لە هەنگاوەكانی كوردستان بەرەو پێشكەوتن و سەربەخۆیی و هەروەها لەبەر ئەوە بوو كە لەڕێی سەربازییەوە ناوچەكانی مادەی سەدوچل لە كوردستان داببڕێنن و واقیعێك فه‌رز بكه‌ن و نه‌هێڵین ئه‌م ناوچانه‌بگەڕێنه‌وه‌سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ئه‌و هێرشه‌دڕندانه‌یان ده‌ست پێكرد. بەڵام دوژمن پێشبینیی ئەوەی نەدەكرد جیهان بە هانای گەلی كوردستانەوە بێت و پێشمەرگەیش ئەو قارەمانێتییە بنوێنێت.
سه‌رۆك بارزانی، سڵاوی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نارد و، هیوای چاکبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ برینداره‌كان خواست و ڕایگه‌یاند؛ ئێمه‌قاره‌مانی زۆرمان له‌ده‌ستدا، هه‌موو ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ش به‌خوێنو گیانبه‌خشینی ئه‌و شه‌هیدانه‌تۆماركراوه، كه‌گیانی خۆیان به‌خشییه‌مانه‌وه و پارێزگاریكردن له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگەیاند دونیا به‌چاوی ڕێز و ستایشه‌وه‌ته‌ماشای ئازایه‌تی و خۆڕاگری و به‌رخودانی پێشمه‌رگه‌ده‌كات.
لە درێژەی قسەكانیدا سه‌رۆك بارزانی، باسی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی كرد و گوتی؛ ئێمه‌له‌ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كه‌به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌له‌سه‌ر خاك و میلله‌ته‌كه‌مان هه‌یه، بۆیه‌پێویسته‌هه‌میشه‌به‌هێز و ئاماده‌بین بۆ به‌رگریكردن له‌خۆمان و ڕووبەڕووبونەوه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
سەبارەت بە بوونی هێزی دەرەوەی یاسا و دامەزراوەكانی هەرێمیش سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە ڕێگه‌نادرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هیچ هێزێكدروست بكرێ.
سه‌رۆك بارزانی، باسی ئاینده‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌ئازادكراوه‌كانی كرد و، گوتی؛ ته‌نها خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌بۆیان هه‌یه‌بڕیار له‌چاره‌نووس و ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن، و په‌یوه‌ست به‌ڕاپرسیش، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه‌ده‌بێ هەموو لایه‌ك ڕێزی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرن. نابێ كه‌سانی دیكه‌له‌جیاتی خه‌ڵكی كوردستان بڕیار بده‌ن، ئه‌وه‌یشی وه‌بیر هێنایه‌وه، كه‌په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری ریفراندۆمی داوه، ئه‌مه‌پرۆسه‌یه‌كه‌به‌رده‌وامه و هیچ ڕووداو و گۆڕانكارییه‌ك ڕێگر نابێت و ئه‌و پرسه‌دواناخات.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، ئاماده‌بووان له‌باره‌ی كێشه‌و كه‌مووكوڕی‌و شه‌ڕی داعش، ڕاو سه‌رنج و پێشنیازی خۆیان خسته‌ڕوو و، سه‌رۆك بارزانیش به‌گرنگییه‌وه‌گوێی لێگرتن و وه‌ڵامی دانه‌وه، هه‌روه‌ك له‌وه‌ڵامی مامۆستایه‌كی ئایینی، كه به‌دەنگی به‌رز گوتی:( ده‌بێ كوردستان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و، خۆم به خوڵامی پێشمه‌رگه‌ده‌زانم) سه‌رۆك بارزانییش گوتی: (ئه‌و مەلایەی كه‌خۆی به خوڵامی پێشمه‌رگه‌بزانێ منیش خۆم به خوڵامی ئه‌و مەلایە ده‌زانم).
