میحوەری مەخموور.. فڕۆکەکان چەند جارێک داعشیان بۆردوومان کرد
کاژێر 2:45 خولەکی شەوی رابردوو، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان چەند جارێک چەکدارانی داعشیان لە گردی غەڕە لە گوندی سارتک بۆردوومانکرد، بە گوتەی سەرچاوەیەکی پێشمەرگە، چەکدارانی داعش بە نیازی هێرشکردنبوونە بۆ سەر گڕاو و لە سنووری سەرگەڕان کە کێڵگەی نەوتی لێیە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە " پێشمەرگە زانیاری هەواڵگری هەبووە، سەبارەت بە ئامادەکاری داعش بۆ هێرشەکە کە بە نیازبوون، زیان بە کێڵگە نەوتییەکان بگەیەنن، لەبەرئەوە پێشمەرگە دەستی خۆیان پێشخستووە زانیاری دراوەتە فڕۆکەکان، ئەوانیش زیاتر لە جارێک بۆردوومانیان کردن".
رووداو
