لە كاتی دزی كردن لە مزگەوت دەستگیركرا

لە كاتی دزی كردن لە مزگەوت دەستگیركرا
لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنەوە لە شاری كەلار، هاووڵاتییەك لە كاتی دزیكردن لە مزگەوتێك دەستگیركرا كە دوو موبەریدەی دزیوە. پۆلیس دەڵێت هاووڵاتیان هێزەكانیان ئاگاداركردۆتەوە.


بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، عەقید حەسەن محەممەد بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ شەوی رابردوو، لە گەرەكێكی شاری كەلار، لە لایەن مەفرەزەیەكی پۆلیسی 104 ەوە توانراو تۆمەتبارێكی تەمەن 41 ساڵ لە ناو مزگەوتێك لە كاتی دزیكردن دەستگیر بكەن.


عەقید حەسەن وتیشی، ئەو هاووڵاتییە دوو موبەریدەی دزیوە و لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكە لە لایەن هاووڵاتیانی گەرەكەكەوە بینراوە و دەستبەجێ‌ پۆلیسی لێ ئاگاداركراوەتەوە.

ئەوەشی خستەروو، دۆسیەكەی ڕەوانەی دادگا كراوە و لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە.

زەوییەكی زۆر لە دەغڵ و دان سوتا.

Top