لیژنه‌ى باڵاى ناساندنى جینۆسایدكردنى كوردانى ئێزیدى و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌كانى دیكه كۆبوونه‌وه
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د هاودیانى وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و حوسێن حسون كه‌سایه‌تى ئێزیدى و شاره‌زا له بوارى جینیوساید و ئه‌ندامانى بۆردى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ پرسى جینیوساید تێیدا ئاماده بوون، پێداچوونه‌وه به كاره‌كانى رابردووى لیژنه و هه‌لسه‌نگاندن بۆ پێشهاته‌كانى تایبه‌ت به جینوسایدى كوردانى ئێزیدى و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینیه‌كانى تر كرا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌و به‌لگانه كرا كه له سه‌نته‌رى كۆكردنه‌وه‌ى به‌لگه‌كانى دهۆك كۆكراونه‌ته‌وه و كاركردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زیاترى به‌لگه له‌و سه‌نته‌ره‌دا، لیژنه‌كه سوپاسى لێپرسراو و ستافى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ى كرد كه له رابردوودا به شێوه‌یه‌كى یاسایى كاریان له سه‌ر ئه‌م دۆسێیه كردووه.
له ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌گه‌ل لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانى په‌رله‌مان و سه‌ردانى كردنى به‌غدا بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ل هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كى عێراق. له كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌دا لیژنه ته‌ئكیدى له سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى به‌رده‌وام كرده‌وه.
