د. فوئاد مه‌عسوم بۆ رۆژنامه‌نووسان: رێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی بگرن
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له په‌یامه‌كه‌یدا به رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران و نووسه‌ران و ئه‌دیبان و رووناكبیرانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت كه، "رۆڵی ئێوه رۆڵێكی دیار‌و كاریگه‌ره له پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و خزمه‌تكردنی بواری راگه‌یاندن و رووناكبیریی و گه‌یاندنی په‌یامی رۆژنامه‌نووسیی كوردی به شێوه‌یه‌كی سه‌ر راست و هاوچه‌رخانه‌ی ئه‌وتۆ، كه هه‌م سه‌ربه‌رزیی و ناووناوبانگی خه‌ڵكی كوردستان دره‌وشاوه‌تر نیشان بدات و هه‌میش پێگه‌و كاریگه‌ریی سه‌نگه‌ری رۆژنامه‌نووسیی و رووناكبیریی كوردی پته‌وتر بكات كه هیچی كه‌متر نییه له سه‌نگه‌ره‌كانی دیكه‌ی به‌رگری میلله‌ته‌كه‌مان".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌رێزان رۆژنامه‌نووسانی ئازیزی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی ساڵڕۆژی رۆژنامه‌نووسیی كوردییه‌وه خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌بینم كه پیرۆزبایی گه‌رم له ئێوه‌و له رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه ئه‌م یاده له هه‌موو نووسه‌ران و ئه‌دیبان و رووناكبیرانی كوردستان پیرۆز بكه‌م و له‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی میدیای كوردیی دا ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مه به برشت و بوێرانه بكه‌م كه خزمه‌تیان به‌م كاروانه نه‌پساوه‌یه كردووه‌و دروود و رێزیش بۆ گیانی نه‌مری ئه‌و جوامێرانه بنێرم كه گیانی خۆیان به سه‌خاوه‌ته‌وه به‌خشیوه به‌وشه‌ی ره‌سه‌ن و په‌یامی پیرۆزی رۆژنامه‌نووسیی كوردی.
رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی خۆشه‌ویست:
رۆڵی ئێوه رۆڵێكی دیار‌و كاریگه‌ره له پاراستن و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و خزمه‌تكردنی بواری راگه‌یاندن و رووناكبیریی و گه‌یاندنی په‌یامی رۆژنامه‌نووسیی كوردی به شێوه‌یه‌كی سه‌ر ڕاست و هاوچه‌رخانه‌ی ئه‌وتۆ، كه هه‌م سه‌ربه‌رزیی و ناووناوبانگی خه‌ڵكی كوردستان دره‌وشاوه‌تر نیشان بدات و، هه‌میش پێگه‌و كاریگه‌ریی سه‌نگه‌ری رۆژنامه‌نووسیی و رووناكبیریی كوردی پته‌وتر بكات كه هیچی كه‌متر نییه له سه‌نگه‌ره‌كانی دیكه‌ی به‌رگری میلله‌ته‌كه‌مان.
بۆیه هیوادارم ئه‌م یاده بۆنه‌یه‌ك بێت بۆ :
- زیاتر گه‌شه‌پێدانی گۆره‌پانی رۆژنامه‌نووسیی و میدیا كه له‌م سه‌رده‌می جیهانگیرییه‌دا بارودۆخه‌كه بۆ ئه‌و په‌ره‌پێدانه‌ی كاری میدیایی زۆر ره‌خساوه.
- پته‌وتركردنی رۆڵی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م له كایه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، له پێناو هێنانه‌كایه‌ی رۆژنامه‌نووسییه‌كی خه‌مخۆری نیشتمانی ئه‌وتۆ كه له لایه‌ك به‌رگری له‌ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كان بكات و له لایه‌كی تریشه‌وه كه‌موكوریی و ناته‌واوییه‌كان به شێوه‌یه‌كی بابه‌تییانه ده‌ستنیشان بكات، كه ئه‌مه‌ش به‌قازانجی پته‌وتركردنی پایه‌كانی حوكمرانی خۆماڵی كوردی ده‌شكێته‌وه.
له كۆتاییدا هیوادارم ئێوه‌ی رۆژنامه‌نووسان وه‌ك هه‌میشه پاڵپشتێكی به‌هێزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بن كه ئازایانه پیلانه‌كانی تاریكپه‌رستانی داعشی پووچه‌ڵكردۆته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا به قه‌ڵه‌م و بیری ژیرانه‌تان رێ له بلاَوبوونه‌وه‌ی بیری توندره‌ویی بگرن و به‌رگریكارێكی به‌وه‌فا شبن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕاو دیموكراتی و گیانی لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان له عیراق و كوردستانیشدا.
هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتووبن
دڵسۆزتان
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عیراق
خەندان
