په‌یامی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌بۆنه‌ی ڕِۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه
دەقی پەیامەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری:
117 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌دیاریكراوی رۆژی 22ی نیسانی 1898 له‌شاری قاهیره، یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی كوردی به‌ناوی(كوردستان) له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخانه‌وه ده‌رچوو.
ئیدی له‌وكاته‌وه كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كه‌وته رێ‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌چه‌ندین هه‌ورازو نشێوی بڕی، به‌ڵام مه‌شخه‌ڵی وشه‌ی كوردی به‌دره‌وشاوه‌یی راگیرا‌و تاگه‌یشته ئه‌مڕۆ كه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له‌كوردستان سه‌نگ‌و پێگه‌ی خۆی هه‌یه.
به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه، به‌ناوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌هه‌موو ره‌نگ‌و ده‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌كه‌م‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
هه‌رله‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازشت له‌ئاست گلكۆی به‌رزی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه داده‌نوێنین كه له‌پێناو خزمه‌تكردنی وشه‌ی پیرۆزی كوردی گیانیان به‌خشی.
له‌م بۆنه مێژووییه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوان پشتیوانی ده‌سته‌به‌ركردنی زیاتری ماف‌و ئازادی رۆژنامه‌نووسان‌و فراوانكردنی كایه‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی‌وئازادیی راده‌ربڕین‌و چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ده‌بێت.
خالید دۆسكی
وه‌زیری رۆشنبیری‌و لاوان
22/4/2015
