حكوومه‌ت له زیاده‌ڕۆییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 21-4-2015 لە ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆک وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگری سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و وەزیرانی ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی و ئابووى، پلاندانان، کشتوکاڵ، شارەوانی و گه‌شتوگوزار، داد و پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکان، کۆبوونەوەیەک ده‌رباره‌ى کێشەی زیادەڕۆییەکان و سەرپێچیەکانی زیادەڕۆیی بە هەموو جۆرەکانییەوە، ساز کرا.
ئەم کۆبوونەوەیە، دوابەدوای زنجیرە کۆبوونەوەیەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی باڵای زیادەڕۆییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگرتن و بنبڕکردنی زیادەڕۆیی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون. تیایدا گفتوگۆ لەسه‌ر ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى وردی کێشەی زیادەڕۆیی و چۆنیه‌تیی ڕێگەگرتن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی کرا، هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر هەماهەنگیی زیاتری دامودەزگا پەیوندارەکان بۆ نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی كرایه‌وه.
KRG
