لە بۆردومانی هاوپه‌یماناندا 31 تیرۆریست کوژرا
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی 14 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌عید مه‌موزینی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێرى راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له ناو شاری موسڵ چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانى داعشیان بۆردومان كردووه له گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌ده‌ن و تهحیر له‌گه‌ڵ ناوه‌ندێكی تیرۆریستان له به‌رتله.
مه‌موزینی ده‌ڵێت به‌پێی زانیارییه‌كان له بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یماناندا 31 تیرۆریستی داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك برینداریشیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه دوێنێ له سنووری شاره‌دێی سنوونێ هێزی پێشمه‌رگه هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك‌شكاند و ژماره‌یه‌ك ته‌رمیان به تیرۆریستان جێهێشتبوو.
