لاشەی دەیان کوژراوی داعش بەجێماوە
فەریق جەمال محەمەد رایگەیاند، لەبەرە بەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لەنزیک تەلعفەر ھێرشیان ھێناوەتە سەر ھێزی پێشمەرگە لەئەنجامدا شەڕو پێکدادان و روبەربونەوەیەکی سەخت روویداوەو کار گەیشتۆتە ئاستی ئەوەی شەڕی دەستەو یەخە روو بدات.
ئاماژەیدا، تا ئێستا ھەشت لاشەی تیرۆریستانی داعش کەوتۆتە دەستی ھێزی پێشمەرگە، پێشبینی دەکەین ژمارەی کوژراوانی داعش لەو شەڕە دەستەو یەخەیە پتر لە ٤٠ کوژراو بوو بێت چونکە لاشەی ژمارەیەک کوژراویان بردۆتەوە.
إنھاء الدردشە
