شەڕی دەستە‌ویەخە لەنێوان پێشمەرگە‌و چەكدارانی داعش دەستیپێکرد

 شەڕی دەستە‌ویەخە لەنێوان پێشمەرگە‌و چەكدارانی داعش دەستیپێکرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگوندێكی رۆژئاوای دیجلە کە نزیکەی 20كلیۆمەتر لە (تەلەعفەر) دوورە، شەڕی دەستە‌ویەخە لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و چەكدارانی داعش روویدا. تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە شەڕەكە بەردەوامە.

عەقید تارق كۆیی، فەرماندەی بەتالیۆنی 3 لەهێزی 2ی سوپای 5ی زێرەفانی لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا " كاژێر 5 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 21 نیسان، ژماریەك چەكداری داعش لە گوندی (سحل‌ولمالح) لە رۆژئاوای دیجلە هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە.

ئەو گوتی "شەڕی دەسە‌ویەخە لە نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعش روویدا، ئەوەی ئێستا دیارە موقدەمێك‌و رائیدێك لە ئێمە شەهیدبوون، 9چەكداری داعش كوژراون و تا ئێستاش شەڕ هەر بەردەوامە".









رووداو
Top