پەرلەمان خویندنەوە بۆ حەفت پڕۆژەیاسا دەکات
(مه‌ردان خدر) لە فراکسیۆنی زه‌ردى په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "سبه‌ى سێشه‌ممه سەعات یانزەی بەرلەنیوەڕۆ دانیشتنى ژماره (9)ـى خوڵى به‌هاره‌ى په‌رله‌مانى كوردستان دەکرێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: "له به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كەدا سه‌ره‌تا پڕۆژه‌یاساى پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ دەکرێ، كه له به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى پێشوویشدا هه‌بوو به‌ڵام گفتوگۆى له‌باره‌وه نه‌كرا.
دووه‌م: چاوپێاخشاندنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر ناڕازیبوونی سه‌رۆكى هه‌رێم له‌سه‌ر مادده‌ى (5)ـى یاساى ژماره (7)ـى ساڵى 2014 یاساى هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى ده‌سته‌ى گشتیی ده‌سپاكی له هه‌رێمى كوردستان ژماره (3)ـى ساڵى 2011.
(مه‌ردان خدر) گوتیشى، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ حه‌فت پرۆژه‌یاساش ده‌كرێت له‌وانه:
یه‌كه‌م: پڕۆژه‌یاساى به‌ركاركردن و هه‌موارى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان؛
دووه‌م: پڕۆژه‌یاساى كۆمپانیاى كوردستان بۆ پاڵاوتنى نه‌وت و به‌روبوومه‌كانى كۆدۆ (kodo)؛
سێیه‌م: پڕۆژه‌یاساى هه‌موارکردنەوەى بارى كه‌سى ژماره (188)ـی ساڵى 1959 له هه‌رێمى كوردستان.
چواره‌م: پڕۆژه‌یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیان لێكه‌وتووانى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كۆچپێكردنى زۆره‌ملێى دانیشتووانى ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
پێنجه‌م: پڕۆژه‌یاساى پاراستنى مافى نه‌خۆش و پزیشك و كارمه‌ندانی بەشی ته‌ندروستی.
شه‌شه‌م: پڕۆژه‌بڕیارى دیاریكردنى ڕۆژى 3/8/2014 وه‌ك ڕۆژى جینۆسایدكردنى شاروچكه‌ى شنگال.
حەفته‌م: پڕۆژه‌بڕیارى تایبه‌ت به په‌نابه‌ران و سنوور داشكراوان ده‌بێت.
kdp
