"پاره‌كه‌ گه‌یشتووه‌، سێ موچه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ ده‌درێت"

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ی‌ كارمه‌نده‌ گرێبه‌سته‌كانی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ گه‌یشتووه‌و له‌ نزیكترین كاتدا سێ‌ مووچه‌ پێكه‌وه‌ وه‌رده‌گرن.

د. رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا رايگه‌یاند: "ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ وه‌ك گرێبه‌ست له‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ كارده‌كه‌ن سێ‌ مووچه‌ پێكه‌وه‌ وه‌رده‌گرن".

وتیشی‌: "له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ گرێبه‌ستانه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌یشتووه‌ بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌".

د. ڕێكه‌وت، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌و كارمه‌ندانه‌ پاره‌كه‌ وه‌رده‌گرن.































خه‌ندان
Top