بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردووی شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كرد و دووپاتی كرده‌وه لێكۆڵینه‌وه ئه‌منییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانه باش چوونه‌ته پێشه‌وه و هه‌مووانی دڵنیا كرده‌وه كه ته‌واوی پلانكاری و چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ڕوون ده‌بێته‌وه و تاوانباران به سزای خۆیان ده‌گه‌ن. هه‌ر به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی كه‌سێكی، سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز عه‌بولڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ژینگه و خانه‌واده‌كه‌ی كرد.
ئینجا به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه، پێشنیازی ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ له ده‌ستووری عیراقی فیدرال - ساڵی ٢٠٠٥، كه له لایه‌ن به‌ڕێز نەسرەدین سەعید سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌وه خوێندرایه‌وه، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا و تیایدا باس له دۆخی ئه‌و ناوچانه و كێشه و گرفته یاسایی و كارگێڕییه‌كانی كرا. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی فیدرال كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ساز بكه‌ن و دوای لێكۆڵینه‌وه له دۆخی هه‌نووكه‌ییی ئه‌و ناوچانه، بڕیار له‌سه‌ر هه‌نگاوی دووه‌م بدرێت.
له بڕگه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌تی كاره‌با له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وه‌زیری كاره‌باوه پێشكه‌ش كرا و تیایدا تیشكی خسته سه‌ر كار و چالاكی و پڕۆژه‌كان و هه‌وڵی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ت بۆ باشتركردنی دۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ڕێژه‌ی پێویستی كاره‌با.
دوای گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی به‌رنامه‌كه له له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به دابینكردنی بودجه‌وه هه‌بوو، بڕیار درا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و دارایی و ئابووری و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گاز، به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه بده‌ن و سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی كاره‌با له گازه‌وه بۆ غازی سروشتی بگۆڕن، هەروەها خاڵه‌كانی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌تیش په‌سند كران.
له بڕگه‌ی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدولسه‌تار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه پێشكه‌ش كرا كه تیایدا وێڕای پلان و پڕۆژه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ چۆنیه‌تیی بره‌ودان به بواری كشتوكاڵی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و دوو بواره‌ش خرانه ڕوو، به‌تایبه‌تیش تیشك خرایه سه‌ر ئامانجی وه‌زاره‌ت له دابینكردنی ئاساییشی خۆراك و ئاو.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا چه‌ندین ژماره‌ی دڵخۆشكه‌ر خرانه ڕوو كه پێشكه‌وتنی بواری كشتوكاڵی ده‌رده‌خه‌ن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا، چه‌ندین به‌رهه‌می كشتوكاڵی گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه له پێداویستییه‌كانی خۆبژێوی له هه‌رێمی كوردستان زیاترن، وه‌ك په‌تاته كه ڕێژه‌ی دابینكاری گه‌یشتووه‌ته ١٥٣% و زیاده‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، هه‌روه‌ها گه‌نم كه ڕێژه‌ی دابینكارییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ١٠٣%، هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ندێ به‌رهه‌می دیكه‌ش گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی زۆر به‌رز، وه‌ك هێلكه كه گه‌یشتووه‌ته ٩٥% و سه‌وزه ٩٣%ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ.
ده‌رباره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیش كراون، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سبه‌ی به به‌شداریی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان كۆبوونه‌وه‌كه ساز ده‌كرێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، وێڕای ده‌ستخۆشی له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان بۆ به‌رنامه‌ی كار و ڕاپۆرته‌كانیان، داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌ی كار و پلانی وه‌زاره‌ته. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ هه‌نگاوی جددی بۆ چاكسازی بنێن و خه‌رجییه‌كان كه‌متر و داهاته‌كان زیاتر بكه‌ن، هه‌موو پشتگیرییه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی وه‌زاره‌ته‌كان بە مەبەستی چاكسازی ده‌ربڕی.
ده‌رباره‌ی چه‌ند كاردانه‌وه‌یه‌كیش كه له‌سه‌ر بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی خوێندنی ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌ره‌رده و خوێندنی باڵا هاتنه ئاراوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م بڕیارانه، بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن و به به‌شداری و هاوبه‌شیی هه‌موو وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان دراون، نه‌ك بڕیاری ته‌نیا لایه‌نێك یان وه‌زاره‌تێك بن، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌م بڕیارانه دووپات ده‌كاته‌وه.
KRG
