لەباشێک ٢٠ چەکداری داعش کوژرا

لەباشێک ٢٠ چەکداری داعش کوژرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر تیرۆریستانی داعش ھێرش دەکەنە سەر ھێزی پێشمەرگە بەڵام ھەر زوو بەرپەرچیان دەدرێتەوەو بە گوتەی بەرپرسێکی کوردیش زیاتر لە ٢٠ چەکداری داعش دەکوژرێن کە دوو ئەمیر لەناو کوژراواندا ھەیە.
سەعید مەموزینی کارگێری لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیحوەری باشیک راگەیاند، لەسەعات نزیکەی ٥ ی بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تیرۆریستانی داعش ھێرشیان بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە ھێناوە، بەڵام زوو بە ھێرشەکەیان زاندراوەو بەرپەرچیان دراوەتەوە، بەپێی زانیاریەکانی ئێمە بەھۆی بەرپەرچدانەوەی پێشمەرگە زیاتر لە١٠ چەکداریان لێ کوژراوە کە لاشەی شەشیان بەجێماوەو کەوتۆتە دەستی پێشمەرگە.
راشیگەیاند، دوای ئاگەدارکردنەوەیان فڕۆکەی ھاوپەیمانانیش بۆردومانی ئەو ھێزەی داعشیان کردووەو سێ ئۆتۆمبێلیان لێ سوتاوەو ژمارەیەکی چەکداری تریان لێ کوژراوە، کۆی گشتی کوژراوانی داعش لەو ھێرشەدا گەیشتۆتە ٢٠ چەکدار کە دوو ئەمیر بە ناوی ئەبو عائیشە و واعدولڵا عومەر بوونی ھەیە و سێ لە چەکدارەکانیش بیانین.

ئەنجوومەنی کۆمسیاران پەیرەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و پەیرەوی ناوخۆی کارگێری ھەڵبژاردن و میلاکاتی پەسەندکرد
شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمسیاران لەدوایین کۆبوونەوەی پەیرەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و پەیرەوی ناوخۆی کارگێری ھەڵبژاردن و میلاکاتی پەسەندکرد ، دوای بڵاو کردنەوەیان لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بە بەرکار دادەنرێن .
ھەروەھا گوتی، پاڵپشت بە یاسای ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠١٤ یاسای کۆمسیۆن ھەڵبژاردن و راپرسی، ئەنجوومەنی کۆمسیاران بۆ رایی کردنی کارەکانی بودجەی خەمڵێنراوی پەسەندکردو، ناردی بۆ وەزارەتی دارایی بەمەبەستی راوێژکردن و گۆرینەوەی بیرو را سەبارت بە بودجەی خەملێنراوی کۆمسیۆن ، وە ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی پەسەندکردنی .
دوا بەدوای پەسەندکردنی بودجەی کۆمسیۆن ، ھەنگاوی دووەممان ئامادەکارییە بۆ پێکھێنانی نوسینگەی ھەرێم و پارێزگاکان و دامەزراندنی کارمەندانە بە پێی میلاکاتی پەسەندکراو.
کاک فریاد شیروان زرار وینەی ھەیە.
نەخیر
اوکی دەست خوش
إنھاء الدردشە
Top