تەكنەلۆژیا بووەتە تەحەددی بۆ كاری رۆژنامەگەری و بڵاوكردنەوەی زانیاریی نادروست
جامیس هامیلتۆن هەروەها گوتی: ئەوەی ئێوە دەیڵێن راستە كە راگەیاندنی كۆمەڵایەتی (سۆشیال میدیا) دەتوانێت ئەو زانیارییانە بڵاو بكاتەوە كە بە فلتەری كەسانی پڕۆفیشناڵدا نەڕۆیشتوون و لە ململانێی نێوان «بلۆگەكان»دا بایەخ بەوە دەدرێت یەكەم لایەن بن زانیاری بڵاو بكەنەوە، نەك ئەوەی وردترین زانیاری بڵاو بكەنەوە. بەڵام هێشتا زۆرێك لە لایەنەكان- لە بواری راگەیاندن- پاڵنەری ئەوەیان هەیە زانیاریی راست و دروست بڵاو بكەنەوە.
شايانى باسه جامیس گوتی: مەسەلەی سەرەكی بۆ دەزگای راگەیاندن بریتییە لە رەوچاكردنی خەسڵەتی وردبینی و متمانە و دەستوبردی و پەیوەندیدار بوونی ئەو زانیارییەی بڵاوی دەكاتەوە. لە مەودای كورتدا دەستكەوتێك هەیە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت نیوەی راستی بڵاو بكەنەوە، ئەویش لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیا و بە ئامانجگرتنی ترس، بەڵام لە مەودای دووردا، بڵاوكردنەوەی زانیاریی راست و دروست كاریگەری باشی دروست كردووە لەسەر گۆڕینی هزر و سیاسەتەكان.»
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1022)
