ئایندەی رۆژنامەگەری بریتییە لە پەروەردەكردنی خەڵك بۆ ئەوەی لە رووی راگەیاندنەوە خوێندەوار بن
وایەن گراشیا هەروەها گوتی: ئایا ئەوانەی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت بڵاو دەكرێنەوە، كامەیان راستن و چۆن ئەمە یەكلا بكەمەوە؟ رۆژنامەگەریش رووبەڕووی هەمان كێشە دەبێتەوە. لەم رەوتە خێرایەی تەكنەلۆژیا و پەلەكردن بۆ كۆكردنەوەی هەواڵ، ئەو دەزگا راگەیاندانەی داراییەكی باشیان هەیە و ئاستێكی پەروەردەیی باشیان هەیە، دەبنە نێچیری فریودان و زانیاریی ناڕاست. ئەمە هەم كێشەیە بۆ ئەوانەی ناوەڕۆكی هەواڵ و زانیارییەكان دادەڕێژن وەك رۆژنامەنووس و .. تاد، هەم كێشەیە بۆ ئەوانەی ناوەڕۆكی زانیاری و هەواڵ دەخوێننەوە، كە هەردووكیان دەبێت بە ئاستی كارامەیی خۆیاندا بچنەوە لە رووی ئەوەی چۆن هەواڵ و زانیاری دەخوێننەوە و چۆن بڵاوی دەكەنەوە
شايانى باسه گراشیا هەروەها گوتی: یەكێك لەو مۆدێلانەی لە سەروبەندی دروستبووندان و من بە باشی دەزانم، پێیوایە بیرۆكەی داڕێژەری ناوەڕۆكی هەواڵ و زانیاری و خوێنەری ناوەڕۆكی هەواڵ و زانیاری چیتر بیرۆكەیەك نییە كە لایەنێك زانیاری بنێرێت و لایەنێكیش تەنها وەرگری بێت، چونكە ئێستا هەموو كەس هەم خوێنەرە و هەم و داڕێژەر و بڵاوكەرەوەیە، ئەمەش وایكردووە سیستمەكە جێی بایەخپێدانی زۆر بێت، هەروەها زۆر قورسیش بێت لێی تێبگەیت و بەكاری بهێنیت.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1022)
