گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق: به‌پێی سه‌رژمێریی دانیشتوان چه‌ك ده‌درێته پێشمه‌رگه
(سه‌عد ئه‌لحه‌دیسی) تایبه‌ت به KDP.info ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران (عه‌بادی) بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی)دا، تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان هه‌ردوو لادا هاته ئاراوه و، قسه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی ئازادكردنی مووسڵ كرا، تا له بن ده‌ستی ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعش ده‌ریبێننه‌وه.
گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، كۆبوونه‌وه‌یش له نێوان سه‌ركرده ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا كراوه تا تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له بواری سه‌ربازیدا بێته ئاراوه و میكانیزم بۆ كاری هاوبه‌ش دابنێنن و، بۆ قۆناخی دادێ هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێ؛ هه‌ڵبه‌ت ڕێككه‌وتنی مه‌بده‌ییش له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌یه به‌وه‌ی كه، جه‌نگی دژ به داعش له‌م قۆناخه‌دا كاری له‌پێشینه‌یه.
ده‌رباره‌ی پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دانی چه‌كی قورس به پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له جه‌نگی ئازدكردنی مووسڵدا، (ئه‌لحه‌دیسی) گوتی، پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمی به‌رگریی و ئه‌منی و، له دواكۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدایشدا ڕێككه‌وتوون له‌وه‌ی كه، به‌شێكی چه‌كی پیاده‌ی عێراق ده‌درێت به پێشمه‌رگه، به‌وپێیه‌ی به‌شێكه له سیستمی به‌رگریی عێراق.
به گوته‌ی (ئه‌لحه‌دیسی)، ئه‌و چه‌كه‌ی كه ڕێككه‌وتنی له‌باره‌وه كراوه، تا پشكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ بدرێ، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی دانیشتوان ده‌بێ و، ئه‌و چه‌كه‌یشی كه له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژاوا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌درێته هێزه‌كانی عێراق پشكی پێشمه‌رگه‌یشی لێ ده‌درێ؛ وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌مه‌یش بۆ پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام دانی پشكه‌كه له ڕێی كه‌ناڵه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵه و به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو لا ده‌بێ.
درباره‌ی هه‌مان پرس، لیوا (سه‌ڵاح فه‌یلی) بهKDP.info ڕاگه‌یاند، لیژنه‌گه‌لێكی هاوبه‌ش هه‌یه له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه، لیژنه‌كانیش له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌شداریی پڕۆسه‌ی ئازدكردنی مووسڵ ده‌خاته به‌ر باسه‌وه؛ هێزی پێشمه‌رگه‌یش له ئازادكردنی مووسڵدا به‌شداری ده‌كات، به‌ڵام به‌پێی ڕێنمایی و به‌ره‌نجامه‌كانی ڕێككه‌وتنی پرۆسه هاوبه‌شه‌كه.
ده‌رباره‌ی ئاماده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یش له هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی مووسڵ(فه‌یلی) گوتی، ئاماده‌كاری و مه‌شقی پێویست و هه‌ماهه‌نگیی پێویست هه‌یه، هه‌روه‌ها دیراسه‌ی شێوازی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش كراوه، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه پێویستی به چه‌كی قورس، نموونه‌ی تانك و زریپۆش و تۆپی قورس هه‌یه، بۆ به‌شداریكردن له وه‌ها هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره و فراواندا.
