خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو
وەزارەتی دارایی‌وئابووریی ھەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی دیاری کردووە؛ بەو گوێرەیە تا دووشەممەی حەفتەی دابێتەوە مووچەی مانگی دووی هەمووان دەدرێت.

دابەشکردنەکە بەم شێوەیە دەبێت:

دووشەممە ٢٠/٤/٢٠١٥
١_ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ٢_ وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن ٣_ وەزارەتی پلاندانان ٤_ وەزارەتی کارەبا ٥_ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ٦_ وەزارەتی پیشەسازی‌وبازرگانی ٧_ وەزارەتی ڕۆشنبیری ٨_ دەستەی وەبەرھێنان ٩_ ئەنجوومەنی دادوەری ١٠_ دەستەی دەسپاکی ١١_ دەستەی مافی مرۆڤ ١٢_ دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم ١٣_ دەزگای مین ١٤_ دەستەی ژینگە ١٥_ دیوانی چاودێری دارایی.

سێشەممە ٢١/٤/٢٠١٥
١_ وەزارەتی شەھیدان‌وئەنفالکراوان لەگەڵ خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ٢_ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ٣_ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی ٤_ وەزارەتی کشتوکاڵ.

چوارشەممە ٢٢/٤/٢٠١٥
١_ سەرۆکایەتیی ھەرێم ٢_ پەرلەمان ٣_ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ٤_ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ٥_ وەزارەتی داد.

پێنجشەممە ٢٣/٤/٢٠١٥ وەزارەتی ناخۆ.
یەکشەممە ٢٦/٤/٢٠١٥ خانەنشینانی پێشمەرگە و ئەیلوول.
دووشەممە ٢٧/٤/٢٠١٥ خانەنشینانی شارستانی.
Top