سەرۆکی پەرلەمان: دەبێت بە هەمومانەوە دژ بە هزری توندوتیژی بووەستینەوە
لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی "ئاینی پیرۆزی ئیسلام دوورە لە توندوتیژی، دەبێت بە کرداری جوان و وتەی جوان بانگەشە بۆ ئیسلام بکرێت نەک بە زمانێکی زبر، بەداخەوە ئێستا تیرۆرستان دەیانەوێت بە ناوی ئیسلامەوە توندوتریژی لە کۆمەڵگەی ئێمە بەرهەم بێنن، بۆیە ئەرکی مامۆستایانی ئاینی و هەمو چینەکانی تری کۆمەڵگەیە دژ بە هزری توندوتیژی بووەستنەوە."
مامۆستایانی ئاینی دوای سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ وتەکانی، ئاماژەیان بەوەدا، پەرلەمان ماڵی هەمو هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەمڕۆ ئەوان وەک بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی ناڕازین بەرامبەر بەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران کە قوتابخانە ئاینییەکان دەخاتە سەر وەزارەتی پەرەردە، داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد بە دواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات."
سەرۆکی پەرلەمان لیژنەی ئەوقاف و لیژنە تایبەتەکانی تری ڕاسپارد کە بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە بکات و بە زووترین کات لایەنی پەیوەنداری لێ ئاگادار بکاتەوە.
لە دانیشتنەکەدا فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمان و پەرلەمانتارانی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئامادەبوون.
ماڵپەری پەرلەمانی كوردستان
