لاوانی 93 وڵاتى جیهان ئیدانه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی عه‌نكاوه ده‌كه‌ن
له نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی و كوردستان و لاوانی كوردستانیان كردووه ڕێكخراوی لاوانی دیموكراتی جیهان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانیش ده‌خوازین ، هه‌میشه ڕۆڵی ئه‌و هێزه ئه‌منیه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقمان له‌به‌رچاوه كه له ته‌ك پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستاندا قوربانیان له به‌رامبه‌ر تیرۆر داوه له‌بری ئازادیخوازانی هه‌موو جیهان ، ئه‌و هێزه‌ی ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قه‌ڵغانی دژی تیرۆر بۆ پاراستنی جیهان ناسراوه .
