سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردیی كازاخستان: به هاتنی بارزانی بۆ ئه‌رمه‌نستان ره‌وشی كورده‌كان گۆڕا
له‌و پانێله‌دا پڕۆفیسۆر كینازێ ئیبراهیم گوتی: دوای هاتنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بۆ ئه‌رمه‌نستان ره‌وشی كورد له ئه‌رمه‌نستان گۆڕا، پێویسته مرۆڤ عیزه‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی رزگار بكات، له قوتابخانه تا پۆلی هه‌شت و نۆ ده‌مانگوت ئێمه ئازه‌رین و كورد نین و شه‌رممان ده‌كرد به‌ڵام كاتێك ساڵی 1858 مه‌لا مسته‌فا بارزانی هاته ئه‌رمه‌نستان ئه‌و ره‌وشه گۆڕا و ده‌یانگوت شای كوردان هاتووه و ئازاریان ده‌داین و ده‌یانگوت كورد چییه كه شای هه‌بێت، كاتێك بارزانی چوو لای سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمه‌نستان و گوتی با گه‌نجانی كورد له زانكۆكاندا به كوردی بخوێنن، دواتر ژماره‌یه‌ك گه‌نج به كوردی درێژه‌یان به خوێندندا، دواتر كوردانی ئه‌رمه‌نستان ده‌ستیان پێكرد له ماڵی خۆیانیشدا به كوردی قسه‌یان ده‌كرد و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه كوردن.
