ئەمەریکا تەقینەوەکەی هەولێر شەرمەزار دەکات

ئەمەریکا تەقینەوەکەی هەولێر شەرمەزار دەکات
حکومەتی ئەمەریکا له بەیاننامەیەکدا تەقینەوەیەکی هەولێری شەرمەزار کرد.

ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیه:

"بەیاننامەی جێگری ووتەبێژ ماری ھارف:

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ھێرشەکەی ئەمڕۆی ھەولێر شەرمەزاردەکات کە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لەدەرەوەی کونسوڵخانە تەقیەوەو چەند کەسێکی بێتاوانی کردە قوربانی. ئێمە پرسەی قوڵی خۆمان بۆ خانەوادەی کوژراوان و برینداربوان دەنێرین.

ھەموو کارمەندەکانمان سەلامەتن ھیچ کارمەندێکمان بریندار نیە. ئێمە دەستخۆشی لە بەدەنگەوەھاتنی خێرای حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ئەم ڕوداوە وە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا کار دەکەین بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەڕوداوەکە بۆ دیاریکردنی ھۆکارەکانی پشت تەقینەوەکە.

ھەروەھا پرسەی خۆمان دەنێرین بۆ ئەوانەی ئەمڕۆ لە ھێرشە تیرۆرستیەکاندا لە بەغداد کوژران, وە ھیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەوەستان لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستانی عێراق و ھەموو عێراقیەکان لەکاتێکا کەوا ھەموومان بەیەکەو کاردەکەین لە ڕووبەروبونەوەی ئەو کردەوە تیرۆرستیانە بەئاراستەی ئامانجی ھاوبەشمان لە تێکشکاندن و لەناوبردنی داعش."
Top