سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات
لە دیدارەكەدا سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە میحوەری كەركوك تاوتوێ كرا. لەم دانیشتنەدا قسە لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان و پێویستیی پاراستنی یەكڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستان كرا.
هەر لە دیدارەكەدا جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە هەموو لایەك لە ئاست بەرپرسیارێتیی ڕەوشی ئێستادا بن و داهاتوویەكی ئاسوودە بۆ گەلەكەمان مسۆگەر بكرێت.
KRP
