حەوت ھاونیشتمانی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش رزگار بوون

حەوت ھاونیشتمانی دیکەی ئێزدی لەدەستی داعش رزگار بوون
خێری بوزانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێم رای گەیاند، دوای ھەوڵێکی زۆر ئەمڕۆ دوو ماڵباتی ئێزدی کە زیاتر لە ١٠ مانگە لەژێر دەستی داعش دان رزگار کران و گەیاندرایەوە پارێزگەی دھۆک کە لەژن و منداڵ پێک ھاتوون.
خیری بوزانی راگەیاند، لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا لەنزیک شارۆچکەی شەنگال دوای ھەوڵێکی زۆر دوو ماڵباتی ئیزدی خۆیان لەژێر دەستی داعش رزگار کرد و گەیشتنە ژێر دەستی ھێزی پێشمەرگە.
ئاماژەیبەوەشدا، ئەو دوو ماڵباتە لە دوو ئافرەت و پێنج منداڵ پێکھاتبوو ماوەی چەند مانگێکە لەژێر دەستی داعش گیریان خواردووەو بەرە بەیانی ئەمڕۆ ھەوڵی خۆ رزگارکردنیان دراوەو گەیشتنە ژێر دەستی ھێزی پێشمەرگە، ئەو دوو ماڵباتە خەڵکی گوندەکانی رۆژئاوای شەنگالن و لەدوای روداوەکانی داگیرکردنی ناوچەکەیان داعش دەستبەسەریان دەکاو پیاوەکانیشیان شوێن بزرن، ئەندامانی ئەو دوو ماڵباتە لەئێستەدا بە کەسوکاریان شاد بوونەوە.
Top