لە مێردین، مەراسیمێک بۆ دوو قوربانییەکەی تەقینەوەکەی هەولێر ساز درا

 لە مێردین، مەراسیمێک بۆ دوو قوربانییەکەی تەقینەوەکەی هەولێر ساز درا
لە مێردینی باکووری کوردستان، مەراسیمێک بۆ بەخاکسپاردنی دوو قوربانییەکەی کردە تیرۆریستییەکەی شارەدێی عەنکاوەی هەولێر بەڕێوە دەچێت، کە پێرێ هەینی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجام درا.

ئەمڕۆ یەکشەممە و بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو، لە شاری مێردینی باکووری کوردستان، مەراسیمی بەخاکسپاردنی دوو قوربانیی تەقینەوەکەی هەولێر بە ناوەکانی (بڵند رەمەزان) 34 ساڵ و (سەعدەدین عومەر) تەمەن 29 ساڵ بوون و لە شاری دیاربەكر نیشەجێ بوون، بەڕێوە دەبرێ.
لە تەقینەوە خۆکوژیەکەی شارەدێی عەنکاوەدا کە ڕۆژی هەینی ئەنجام درا، ٢ کەس شەهید بوون و ٨ـی دیکەیش بریندار بوون. وەک دەرکەوت، لە تەقینەوەکەدا کە لە بەردەم قاوەخانەیەکی نزیک کۆنسووڵخانەی ئەمەریکا بوو، ماددەی سی فۆڕیش بە کار هاتبوو، هەر بۆیە ئاگرێکی زۆری لێ کەوتەوە و جیا لە زیانە گیانییەکان، زیانی ماڵیی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.
Top