به‌پێی راپرسییه‌كان زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بارزانیدایه
به‌شێكی زۆریش له چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، دووركه‌وتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌م قۆناغه‌دا له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر قورسایی سیاسییانه‌ی كوردستان و ئه‌وه حزبارنه‌ش كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بارزانی له‌و پۆسته‌یدا نه‌مێنێ، پێچه‌وانه‌ی ویستی خه‌ڵك كار ده‌كه‌ن و له‌پێناوی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی حزبیدا هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌گۆڕن.
ئه‌گه‌رچی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا رای نه‌گه‌یاندووه كه بخوازێ بۆ جارێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كوردستان خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، به‌ڵام پرسی كۆتاییهاتنی ئه‌م ویلایه‌ته‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له مانگی 8ی ئه‌مساڵدا، بووه‌ته بابه‌تێكی رۆژانه و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌و راپرسییانه‌ی ئه‌نجام دراون له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجام دراون، به‌و راپرسییانه‌شه‌وه كه چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی دوور له سیاسه‌ته‌كانی پارتی ئه‌نجامیان داون، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ئه‌م قۆناغه چاویان له مانه‌وه‌ی (بارزانی)یه له پۆسته‌كه‌یدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه، به‌شێك له پارت و حزبه سیاسییه‌كان، له رێگه‌ی میدیاكانیانه‌وه پێچه‌وانه‌ی ویستی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، لێدوان ده‌ده‌ن، ئه‌مه له حاڵێكدا كه به‌پێی سه‌رچاوه‌گه‌لی ئاگه‌داری نێو كۆبوونه‌وه‌كان، ئه‌و حزبانه له كۆبوونه‌وه رووبه‌ڕووه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پارتی، ده‌ڵێن بارزانی بۆ ئه‌م قۆناغه به‌دیلی نییه.
به‌پێی هه‌ردوو راپرسیی میدیایی ئاژانسی هه‌واڵی (باس‌نیوز) و (ئاوێنه‌نیوز)یش بێت، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به مانه‌وه‌ی بارزانی له پۆسته‌كه‌ی داوه، له‌وه‌ی (باس‌نیوز) پتر له 70%ی خه‌ڵك و له راپرسییه‌كه‌ی (ئاوێنه‌نیوز)یش كه تا راده‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕێكی دژ به سیاسه‌ته‌كانی پارتی دێته ناسین، نزیكه‌ی 60%ی خه‌ڵك ده‌نگیان به مانه‌وه‌ی بارزانی داوه.
پێشتریش و له هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆدا بارزانی نزیكه‌ی 70% ده‌نگی ده‌نگده‌رانی كوردستانی به‌ده‌ست هێناوه، له كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان له دوا هه‌ڵبژاردندا كه‌مێ له نیوه زیاتری ئه‌و ده‌نگه‌ی بارزانیی هێناوه.
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه بارزانی ده‌نگی زۆری جه‌ماوه‌ری حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ئێستا و ئه‌وساشی له‌گه‌ڵدایه.
ره‌نگه ئه‌و متمانه پێدانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به بارزانی له‌نێو هه‌ر گرووپێكدا هۆكاری خۆی هه‌بێ، زۆر له‌و هۆكارانه زانراو و دیارن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نادیاره، ئه‌وه‌یه بۆچی به‌شێك له‌و حزبانه، پێچه‌وانه‌ی ویستی زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌م قۆناغه‌دا هه‌نگاو ده‌نێن، ئایا گرێی ده‌روونیی كۆنه و ته‌نیا دژایه‌تیی بارزانیه و ته‌واو؟ ئایا به ده‌سیسه‌ی دوژمنانی كورد و موئامه‌ره‌ی وڵاتانی دراوسێ ئه‌و كاره ده‌كه‌ن؟ یاخود خۆیان لاواز بوون و ده‌یانه‌وێ ڕه‌وشێكی نائارام له كوردستاندا دروست بكه‌ن، به‌ڵكوو به‌و پشێوییه كه‌مێك هه‌ستنه‌وه؟
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رید زامدار، نووسه‌ر و رۆشنبیر و كادیری دێرینی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو له گۆشه‌ی تایبه‌تی خۆی له هه‌فته‌نامه‌ی (باس)دا نووسیویه‌تی: ”ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كاك مه‌سعود هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه، پێشه‌كی دڵی دوژمنانی كورد خۆش ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی لادانی ده‌ده‌ن، ناڵێم خیانه‌ت، به‌ڵكو ده‌بنه هۆی وه‌شاندنی گورزێكی كوشنده له كورد و كوردستان و خه‌باتی درێژخایه‌نی شۆڕش و كاك مه‌سعود و ئه‌زموونی شۆڕشی زیاتر له سه‌د ساڵه‌مان، هه‌روه‌ها له‌م كاته‌دا گورزێكی تونده له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ره‌كانی دژ به داعشی خوێن‌ڕێژ، ده‌جه‌نگن و به‌رگری له خاكی كوردستان و گه‌لی كورد ده‌كه‌ن“.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانیش، به‌شێكی زۆر له‌و خه‌ڵكانه‌ی مانه‌وه‌ی بارزانی به پێویست و گرنگ ده‌زانن، هۆكاری خۆیان هه‌یه، بێ شك لای زۆربه‌یان، كاریزمای مه‌سعود بارزانی و خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌نێو بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستاندا به‌تایبه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، رۆڵی خۆی هه‌یه له‌وه‌ی متمانه به بارزانی بكه‌ن، به‌شێكی زۆریش باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه، كه بارزانی به ئاراسته‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێ و وه‌ك نووسه‌ر و رۆشنبیری ناوداری كورد فه‌رهاد پیرباڵ له چه‌ند دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی پێ ده‌كات: “جگه له مه‌سعود بارزانی، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی كورد، جورئه‌تی ئه‌وه‌ی تێدا نییه ده‌وڵه‌تی كوردستان رابگه‌یه‌نێ”.
به‌شێكی به‌رچاویش له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی بارزانیدان، چ له ناوخۆی كوردستان و چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، خه‌ڵكانێكی زۆریش هه‌ن كه له راستیدا نه‌یاری پارتین و به‌ر له شه‌ڕی داعش ته‌نانه‌ت نه‌یاری مه‌سعود بارزانییش بوون، به‌ڵام ئه‌دای بارزانی له‌و شه‌ڕه‌دا وای لێ كردن رای خۆیان بگۆڕن و ئێستا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بارزانیدا بن، به‌تایبه‌تیش ئاماده‌بوونی بارزانی به به‌رده‌وامی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و قه‌ناعه‌ت هێنان به هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كه كۆمه‌ك و هاوكاریی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و ته‌نانه‌ت شه‌ڕڤانانی كۆبانێش بكه‌ن و هه‌نگاوی بارزانیش به ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌مباره‌یه‌ویه.
ره‌نگه زۆر هۆكاری دیاری دیكه لای ئه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵكه هه‌بن كه ده‌نگ به مانه‌وه‌ی بارزانی ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا زۆر به‌ئاشكرا دیار نییه، بۆچی ئه‌و حزبانه‌ی رووبه‌ڕوو به پارتی ده‌ڵێن، بارزانی بۆ ئه‌و قۆناعه به‌دیلی نییه، كه‌چی میدیا سێبه‌ره‌كانیان فێر ده‌كه‌ن كه هانی لاچوونی بارزانی بده‌ن له پۆسته‌كه‌یدا!
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، نووسه‌ر و رۆشنبیری ناسراو عه‌تا قه‌ره‌داخی، نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی كردبوو و له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی كوردیدا بڵاو كرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و (عه‌تا قه‌ره‌داخی) وای پێ باش بووه كه بارزانی له‌و پۆسته‌یدا نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام راشی گه‌یاندووه كه له‌م قۆناغه‌دا بارزانی به‌دیلی نییه و حزبه‌كانی كوردستانیش هیچ به‌دیلیان بۆ بارزانی نییه، عه‌تا قه‌ره‌داخی به‌وردی باسی له‌و خاڵه كردووه، كه سه‌ركرده‌گه‌لی حزبه‌كانی كوردستان، ره‌نگه رووبه‌ڕوو له دانیشتنه‌كاندا به بارزانی بڵێن: “پێمان باشه بمێنیته‌وه”، به‌ڵام دواتر كادیرانی خۆیان و میدیاكانیان هان ده‌ده‌ن كه خه‌ڵك وا تێبگه‌یه‌نن گوایه بارزانی ده‌یه‌وێ خۆی بسه‌پێنێ.
پێشتریش سلێمان عه‌بدوڵا یونس كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستنی ئه‌و حزبه بۆ (باس‌نیوز) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه مانه‌وه‌ی بارزانی له‌م قۆناغه دیفاكتۆیه و هیچ به‌دیلێكی نییه، گوتی: “من یه‌كێتیم و پێم خۆشه سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كێتی بێت، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا كه هیچ لایه‌ك كاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته نییه و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕدایه، ئه‌وه مانه‌وه‌ی بارزانی پێویست و واقیعه”.
گوتیشی: “بڕوام وایه پرسی مانه‌وه‌ی بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا له هه‌لومه‌رجێكی ئاوای سلێمانی و كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا پرسێكی بڕاوه‌یه. پرسێكه نه پێویستی به شه‌ڕه بۆكسی گۆڕانخوازان و نه پێویستی به هات و هاواری میدیایی یه‌كێتییه‌كانه. چونكه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت رای گشتیی ناو گۆڕان و یه‌كێتی حه‌ز بكات یان نا، ئه‌وا سه‌ركردایه‌تی بڕیار به‌ده‌ستی ئه‌و هێزانه ئه‌م پرسه‌یان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه”.
موئه‌یه‌د ته‌یب چاودێری سیاسی پێیوایه، له‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستاندا كه له قه‌یرانی ئابووریدایه، دووركه‌وتنه‌وه‌ی بارزانی له پۆسته‌كه‌ی، گه‌لی كوردستان دووچاری قه‌یرانێكی دیكه‌ش ده‌كات كه سیاسییه، جگه له‌وه‌ی له رووی سه‌ربازیشه‌وه كوردستان له دۆخی شه‌ڕدایه و بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌كو فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان، كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو جیاوزازییانه‌یه كه له هێز و پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا بوونی هه‌یه و تا ئێستا به‌ته‌واوی هێزه‌كان یه‌ك نه‌خراون، له‌لایه‌كی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسییانه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هێنده‌ی دیكه پێویستیی بارزانی له‌م قۆناغه‌دا ده‌رده‌خات.
هاوكات سه‌رسام شوانی شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی بۆ (باس) ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كانی دونیا دروستی كردووه، پێویستی به مانه‌وه‌یه و ئه‌وه‌ش گه‌ره‌نتیی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات.
لای خۆیه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ (باس) جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بێگومان كشانه‌وه‌ی بارزانی له پڕۆسه‌ی سیاسی و سه‌رۆكایه‌تیی كوردستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی كوردستان ده‌بێت، چونكه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه له شه‌ڕدایه.
چاوڕه‌ش گوتیشی: ”غیابی تاڵه‌بانی كاریگه‌ریی زۆری كرده سه‌ر دۆخی سیاسیی عێراق و كوردستان و یه‌كێتی، كشانه‌وه‌ی (بارزانی)یش له قۆناغی ئێستا كاریگه‌ریی سیاسیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه“.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌و هۆیه‌وه ئه‌و پرسه پێویستی به دیراسه‌كردن و بڕیاری حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانه.
له دیمانه‌یه‌كی هه‌فته‌نامه‌ی (باس)یشدا، ئایدن مه‌عروف سه‌ركرده‌ی دیاری به‌ره‌ی توركمانی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: خه‌ڵكانێك ده‌ڵێن نابێ بارزانی له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام رای ئێمه ئه‌وه‌یه كه له ناوچه‌كه‌دا ململانێیه‌كی توند هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان وا ده‌خوازێت بارزانی له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه، چونكه بارزانی هه‌ندێك سیفاتی دیبلۆماسی و سیاسی و سه‌ربازیی هه‌یه له كه‌سی تردا نییه تا بتوانێت ئیداره‌ی ئه‌م قۆناخه بكات.
ئه‌و سه‌ركرده و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ره‌ی توركمانی پێیشی وایه، هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، پرسی ده‌ستوور و ویلایه‌تی بارزانی‌یان كردووه‌ته موزایه‌ده‌ی سیاسی، گوتیشی: ئه‌و لایه‌نانه نابێت پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌ستوور بكه‌نه موزایه‌ده، چونكه هه‌ندێك لایه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وت و پێدانی پۆست ده‌ڵێن نابێت بارزانی بمێنێته‌وه، دواتر ئه‌گه‌ر پۆستیان پێ درا رازی ده‌بن، به‌ڵام نابێ ئه‌م پرسه گرنگه به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا ره‌چاو بكرێت.
ئایدن مه‌عروف روونی ده‌كاته‌وه، بارودۆخی كوردستان دۆخێكی تایبه‌ته و ده‌بێ لایه‌نه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی ورد و نه‌رمی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و له موزایه‌ده دوور بكه‌ونه‌وه: “كاتێك دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بووه‌وه، با گۆڕانكاری له سه‌رۆكی هه‌رێم و سیسته‌می وڵات‌دا بكرێت، به‌ڵام بۆ ئێستا ناكرێت”.
باسنيوز
