ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیارێكی گرنگ له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌كات
د. ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، رایگه‌یاند :" حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا، درێژکردنەوەی ماوەی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ فەرمانبەران بۆ پێنج ساڵ و شایانی نوێکردنەوەیە بۆ جارێکی تر بو ٥ سالی تر.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه به خزمه‌ت ئه‌ژمار ده‌كرێ بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی.
ده‌قی راگهیندراوهكه:
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ زیاتر لە چەند مانگە تاوتوێی چەند بڕیارێک دەکەن بۆ بەرژەوەندی فەرمانبەران، دوا جار بە فەرمی بە بڕیاری ژمارە ٣٨ لە ڕۆژی ٥ ی نیسانی ٢٠١٥، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە:
١) درێژکردنەوەی ماوەی مۆڵەتی بێ مووچە (اجازه بدون راتب) بۆ فەرمانبەران بۆ ٥ پێنج ساڵ و شایانی نوێکردنەوەیە بۆ جارێکی تر بو ٥ سالی تر.
٢) ماوەی مۆڵەتەکە بە خزمەت ئەژمار دەکرێ بۆ مەبەستەکانی خانەنشینی.
٣) بە پێی بڕگەی سێیەمی بڕیارەکە هەموو ئەوانەی کە پێش دەرچوونی ئەم بڕیارە ئەو مۆڵەتەیان هەبووە دەتوانن جارێکی تر سوودمەند بن لەم بڕیارە.
