داود ئۆغڵو له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای هه‌ده‌په هاته ده‌نگ
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئیدانه‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كرد و نوسیویه‌تی كه ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه كردوویانه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا راشگه‌یاندووه كه ئه‌و جۆره هێرشانه، به‌ئامانجكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی تێكدانی سه‌قامگیریی توركیایه، بۆیه داوای له سه‌رجه‌م پارته‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد بی‌ره‌ه‌ی ئه‌و جۆره كارانه‌دا یه‌ك هه‌ڵوێست بن.
له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ته‌قه له باره‌گای سه‌ره‌كی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كرا و ته‌نها زیانی مادی لێكه‌وته‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه سه‌عات 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی توركیا، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كه له ئۆتۆمبێلێكدا بوون، ته‌قه له باره‌گای سه‌ره‌كی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه دوای رووداوه‌كه‌دا هێزه‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
سری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری سه‌ر به هه‌دپه له‌به‌رده‌م باره‌گاكه‌وه به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه "سه‌عات 4ی به‌یانی كه‌سێك یاخود چه‌ند كه‌سێك كه ئۆتۆمبێلێكی ره‌نگ سپییان پێبووه ته‌قه‌یان له باره‌گاكه كردووه و هه‌ڵاتوون".
سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ئێستاد هێزه‌كانی پۆلیس له‌ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه سه‌رقاڵی دیاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه و ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كانه, وتیشی: "سه‌ره‌ڕای رووداوه‌كه ئێمه سوورین له‌سه‌ر به‌رگریكردن له ئاشتی و سیاسه‌تی دیموكراتی و ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌كه‌یان كردووه و ئه‌وانه‌شی له پشتیانه‌وه‌ن دڵنیابن كه ناكه‌وینه داویانه‌وه و به‌وشێوه‌ی ئه‌وان وه‌ڵام ناده‌ینه‌وه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه سه‌عات چواری به‌یانی روویداوه، تائێستا هیچ لایه‌نێكی حكومه‌تی په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كردووین".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له جریوه‌یه‌كدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی گه‌لان ده‌كه‌م و هه‌موو رێكارێكی پێویستمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه".
وتیش: "دیاره كه هێرشه‌كه هاوشێوه‌ی هێرشه‌كانی پێشوو دیموكراتیه‌ت و سه‌قامگیرییه‌كه‌مانی به‌ئامانج گرتووه، داوا له هه‌موو حزبه‌كان ده‌كه‌م یه‌ك هه‌ڵوێست بن دژی توندوتیژی له هه‌ر شوێنێكی توركیادا بێت".
لای خۆیه‌وه یاڵچین ئاقدۆغان جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ده‌كات.
وتیشی: "به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یرانی داهاتوو چه‌ند ده‌ستێك ده‌یانه‌وێت كاری ئیستیفزازییانه ئه‌نجام بده‌ن و گرژییه‌كان زیاتر بكه‌ن، ئێمه ئیدانه‌ی هه‌موو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ین".
