ژماره‌یه‌كی تر له كوردانی ئێزدی له‌ده‌ست داعش رزگار كران
خه‌یری بوزانی به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ئێزیدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ 18ی نیسان، 18 كه‌سی تر له كوردانی ئێزیدی كه ماوه‌یه‌كه له ده‌ست تیرۆرستانی داعشدان رزگاریان بووه، گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان .
خه‌یری بوزانی وتیشی: ئه‌و 18 كه‌سه كه له ژن و منداڵ و پیاو پێكهاتوون، سه‌ربه گونده‌كانی سنوری قه‌زای شه‌نگالن، له‌وانه 15 كه‌سیان خه‌ڵكی گوندی كۆجۆن و دوو كه‌سیان خه‌ڵكی گوندی زورافا و كه‌سه‌كه‌ی تر خه‌ڵكی گوندی ته‌لقه‌سن.
پێشتریش به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ئێزیدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایگه‌یاندبوو تا رۆژی 16ی نیسانی 2015، هه‌زار و 483 هاوڵاتی ئێزیدی له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگاریان بووه.
خه‌ندان
