شنگال.. ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

شنگال.. ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران
ئەمڕۆ لە شارۆچکەی شنگال فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمان گەڕەکی نەسری بوردۆمانکردو لە ئەنجامدا ژمارەیەک داعش کوژران.

سەعید مەمووزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی رایگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە گەڕەکی نەسری شارۆچکەی شنگال بنکە و بارەگاکانی داعشی بوردۆمانکرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.

سەعید وتیشی: لە قەزای بەعاجی پارێزگا مووسڵ، گۆڕێکی بەکۆمەل دۆزراوەتەوە و تێیدا نزیکەی ٣٠٠ تەرمی داعش ھەن، ئەوانەش تەرمی ئەو چەکدارانەن کە پێشتر لە شەڕەکاندا کوژراون.
Top