پرسەنامهی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ خانەوادەی کەریم ئاغای ھەمەوەند
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو کەریم ئاغای ھەمەوەند
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی کوردپەروەر و سەرۆک ھۆزی ھەمەوەند (کەریم ئاغای ھەمەوەند)مان بیست، کە بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و ماڵئاوایی لێکردین.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی کەس و کار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات. انا للە وانا الیە راجعون.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨/٤/٢٠١٥
