سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان: تیرۆرستان خەونی نەزۆکیان نایەتەدی

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان: تیرۆرستان خەونی نەزۆکیان نایەتەدی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئێوارەی دوێنێ، دەستی ڕەشی تیرۆر گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە گەڕەکی عەینکاوە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمەریکا تەقییەوە، لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتییەکی سڤیل شەهید و برینداربوون. ئێمە لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆرستییە دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

تیرۆرستان بەم کارە قێزەونە دەیانەوێت ئاسایش و ئارامی و پێکەوە ژیانی هەرێمی کوردستان بشێوێنن، بەڵام ئەمە خەونێکی نەزۆکیانەو نایەتە دی.

هەربۆیە هاوکاری نێوان دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش لەگەڵ هاوڵاتیان ئەو خەونە گڵاوەیان لەگۆڕ دەنێت و بەم کردەوانەش تیرۆرستان هێندەی تر لە مێژوودا ناشیرین و ڕەشتر دەبن. داواکارین لە بەرپرسان بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆرستییە و ئەنجامدەرانی بە زووترین کات بدۆزنەوەو دادگایی بکرێن و سزای یاسایی وەرگرن.

لە کۆتایدا هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدان، مردن و سەرشۆڕی بۆ تیرۆرستان و تاریکبینانی مێژوو.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

١٨-٤-٢٠١٥

















ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان
Top