بەرێوەبەری ئاسایشی جەلەولا شەهید بوو

بەرێوەبەری ئاسایشی جەلەولا شەهید بوو
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە نزیك شارەدێی داقووق لە سنووری شاری كەركووك، لە شەروپێكدادانی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لە گەڵ چەكدارانی داعش، بەرێوەبەری ئاسایشی جەلەولا و دوو پاسەوانی شەهیدبوون.


سەرچاوەیەك لە ئاسایشی دووزخورماتوو بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە گوندی عوزێریەی نزیك شارەدێی داقووق بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە موقەدەم هەژار ئیبراهیم (هەژاری ئاسایش) بەرێوەبەری ئاسایشی جەلەولا لە گەڵ دوو پاسەوانی شەهید بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەكە، هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و بەهاوكاری فرۆكەكانی هاوپەیمانان زەبری كوشندەیان لە چەكدارەكان داوە و هەروەها ئەو گوندەو چەند گوندێكی دیكەشیان كۆنترۆڵ كردووە.

موقەدەم هەژار ئیبراهیم، یەكێكە لە ئەفسەرە دیارەكانی ئاسایش لە سنووری گەرمیان و لەشەڕی دژ بە چەكدارانی داعش رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە شارەدێی جەلەولاو پاش كۆنترۆڵكردنەوەی شارەدێیەكەش وەكو بەرێوەبەری ئاسایشی جەلەولا دانرا.
Top