هێرشی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستیپێكرد

هێرشی‌ پێشمه‌رگه‌  ده‌ستیپێكرد
هێرشی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كانی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ داقوق ده‌ستیپێكرد و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵا له‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان به‌ به‌رده‌وامی‌ بۆردومانی‌ پێگه‌كانی‌ داعش ده‌كه‌ن له‌ سنوره‌كه‌دا.

ئه‌فسه‌رێك له‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان له‌ سنوری‌ داقوق راگه‌یاند: له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆوه‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان، بۆردومانی‌ پێگه‌كانی‌ داعش ده‌كه‌ن له‌ سنوری‌ قه‌زای‌ داقوق و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ش هێرشیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌یان چه‌ند ئامانجێكی‌ دیاریكراو ده‌ستپێكردووه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: ئامانجی‌ هێرشه‌كه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كانی‌ (عه‌تشانه‌، موڕه‌، گوامات، بان شاخ، عوزێریه‌یه‌".


باسی له‌وه‌شكرد هێزه‌كانی‌ لیوای‌ (16) و هێزی‌ دژه‌ تیرۆر هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ ئه‌و گوندانه‌ و تائێستاش هیچ شه‌هید و بریندارێك له‌ رێزی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌دا تۆمار نه‌كراوه‌.
Top