وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ
ماری هارف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هیچ ئه‌ندامێكی تیمی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، زیانیان پێنگه‌یشتووه.
هارف له قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قه‌زای عه‌نكاوه‌دا له هه‌ولێر، هۆشداریی نه‌دا له‌سه‌فه‌ركردنی هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ولێر و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش نه‌كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه، كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبێته ئامانج.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئوتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو له‌به‌رانبه‌ر (نیلی كافێ) له نزیك كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و بنكه‌ی پۆلیسی عه‌نكاوه له هه‌ولێر ته‌قییه‌وه و به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیش له هه‌ولێر، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو كه‌س شه‌هید بوون و هه‌شت كه‌سی تر برینداربوون.
خةندان
