تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی له به‌رده‌م تونێلی ده‌ربه‌ندیخان سووتا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له به‌رده‌م تونێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ گڕی گرتووه تیمه‌كانیش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
نه‌قیب رێژه‌ن بورهان، به‌ڕٍێوه‌به‌ری هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند كه تانكه‌ره‌كه له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و ده‌ربه‌ندیخان هاتووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شۆفێره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه، خۆی كێشاوه به دیواری ته‌نیشت تونێله‌كه و ئاگری گرتووه، وتیشی كه تیمه‌كان به‌ڕێوه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه.
هاوكات شایه‌تحاڵێك له نزیك شوێنی رووداوه‌كه به په‌یامنێری خه‌ندانی راگه‌یاند كه شۆفێری تانكه‌ره‌كه سووتاوه.
خةندان
