حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوانه تیرۆریستییەکەی عەنکاوە ڕسوا دەکات
بە توندی تاوانە تیرۆرستییه‌كه‌ی ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان ڕسوا دەکەین کە لە شارۆچکەی عەنکاوە ئەنجام درا و تیایدا خەڵکانی سیڤیل كرانه ئامانج. ئەم تاوانە ترسنۆکانەی تیرۆریستان، وێڕای سەلماندنی دڕندەییان، هاوکات بەڵگەی شکستخواردن و داڕمانیانە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە و خۆڕاگریی جەماوەری کوردستان. ئەم تاوانە وەک هەر تاوانێکی دیکەی تیرۆریستان، ورە و هێزی زیاترمان پێدەبەخشێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێکشاندنی بەرەی تیرۆر و تاریکی و لەگۆڕنانی خەونە دۆزەخییەکانیان.
لەگەڵ سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ کەسوکاری شەهیدە بێ تاوانەکانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری، له ڕاونان و شكسپێهێنان و له‌گۆڕنانی تیرۆرستان له هه‌ر كوێ بن به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2015/4/17
