وته‌بێژى حكوومه‌ت، وه‌ڵامى سه‌ركرده‌یه‌كى پەكەكە ده‌داته‌وه
دوران كالكان یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى PKK به زمانێكى پڕ له ڕق و قین به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان و ئیراده‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كه به هه‌زاران ڕۆڵه‌ى كوردستان له‌پێناویدا شه‌هید بوون و ئێستاش به خوێن و گیانى خۆیان به‌رگرى لێ ده‌كه‌ن، لێدوانى نابه‌رپرسانه‌ى داوه و مافى به خۆى داوه داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و سیسته‌مه بكات كه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆسه‌یه‌كى ئازادى دیموكراسیدا ده‌نگى بۆ داوه. سیسته‌مێك كه نموونه‌ى پێكه‌وه‌ژیانه و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خۆیان تیایدا ده‌دۆزنه‌وه و بووه‌ته مایه‌ى ڕێز و پێزانینى ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
هه‌رێمى كوردستان كه سیسته‌مى سیاسى و كارگێڕیى خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و ئیراده‌ى ئازادى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بنیات ناوه و له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و یاساكانى عیرقدا له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانى پێدا نراوه، پێویستى به ئامۆژگاریى خه‌ڵكانێك نییه كه مێژوو و ئه‌زموونه‌كان سه‌لماندوویانه ئه‌وان له هه‌ر كوێ هه‌بن، له وێ ئازادى و دیموكراسى و فره‌یى و قبووڵكردنى خه‌ڵكى دیكه و هه‌موو ئه‌و به‌ها و چه‌مكانه‌ى جیهانى ئازاد و مۆدێرنیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه نین، به‌ڵكوو ته‌نیا خۆسه‌پاندن و لادان و قبووڵنه‌كردنى خه‌ڵكى دیكه و تاكڕه‌وى و ده‌مكوتكردن و سه‌ركوتكردنى ئه‌وانه هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نین، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕۆژى ڕووناك بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه و هیچ پێویست به هێنانه‌وه‌ى نموونه ناكات.
سیسته‌مى هه‌رێمى كوردستان كه له ته‌واوى هێز و پێكهاته سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان پێكهاتووه، كار بۆ یه‌كێتى و یه‌كڕیزیى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات، نه‌ك بۆ لێكترازاندن و جیاكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كان و شێوه‌زاره‌كان و پارچه‌پارچه‌كردنى زیاترى كوردستان، ته‌واوى ده‌سه‌ڵاتى كارگێڕیشى به پارێزگاكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان داوه و له سایه‌ى ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان یه‌كێك له شوێنه پێشكه‌وتووه‌كانى ناوچه‌كه‌یه و بووه‌ته مایه‌ى سه‌رنجى جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، بۆیه ئه‌و جۆره لێدوانانه به هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ى قبووڵكردن نین و ته‌نیا نه‌فامى و ڕق و قینى خاوه‌نه‌كانیان ده‌رده‌بڕێت و هیچى تر نا.
