رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئەوقافەوە

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئەوقافەوە

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رونكردنەوەیەكی لەبارەی گواستنەوەی خوێندنگا ئایینیەكان بۆ سەر وەزارەتەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵا بڵاوكردەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەشدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، دەركردنی بڕیارەكە بە دیراسەیەكی قوڵ و گفتوگۆیەكی فراوان و هەمەلایەنەی وەزارەتەكانی ئەوقاف و پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوخۆ و رۆشنبیری و لاوان و راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاینی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بووە.

ئەمەش دەقی رونكردنەوەكەیە

رونكردنەوەیەك لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بڕیاری گواستنەوەی قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگا ئیسلامیەكانی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف بۆ سەر وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا "دوای دیراسەیەكی قوڵ و گفتوگۆیەكی فراوان و هەمەلایەنەی وەزارەتەكانی ئەوقاف و پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ناوخۆ و رۆشنبیری و لاوان و راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاینی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و چەندین كەس و لایەنی شارەزای بواری ئیسلامی بووە و لەبەرژەوەندی گشتی خوێندنی ئیسلامی و مامۆستا و قوتابی و خوێندكارانی قوتابخانە و پەیمانگا ئیسلامیەكانی كوردستانە و بەپێویستی دەزانین سوودەكانی ئەم بڕیارە بەم چەند خاڵە كورت بكەینەوە:

1- قوتابی و خوێنكارانی قوتابخانە و پەیمانگە ئیسلامیەكان لەپاڵ وانە ئیسلامی و فیقهیەكاندا"وانەی زانستی و مرۆیی زیاتر دەخوێنن كە شارەزایی زیاتریان لەبوارە جیاجیاكاندا پێدەبەخشێ.

2- هەلی درێژەدان بەخوێندنی باڵا و قبوڵكردنی زیاتریان لەكۆلیژ و پەیمانگەكانی كوردستان و هەژماركردنی بڕوانامەكانیان لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم بۆ فەراهەم دەكات.

3- مامۆستایانی پەیمانگە و قوتابخانە ئیسلامیەكان هەمان ئیمتیازاتی مادی و مەعنەوی مامۆستاكانی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵایان دەبێت .

4- سیستمی خوێندنی ئیسلامی باشتر یەكدەخرێت و رێكدەخرێتەوە و كۆتایی بەو فرە تەفسیر و شیكردنەوەی دەق و فەرمودانە دێت كە لەوانەكاندا هەبوو "وەهەندێ جار دەبووە هۆی شپرزەكردنی قوتابیان لەڕوی فیكریەوە. "

5- وەزارەتی ئەوقاف دوای ئەم بڕیارە زیاتر دەستكراوە دەبێت بۆ گرنگیدان بەحوجرەكان و پێگەیاندن و ئامادەكردنی وتارخوێن و پێشنوێژی شارەزا و لێهاتوو بۆ مزگەوتەكانی كوردستان و باشتر دەیپەردەژێتە سەر رێكخستنەوە و باشتر بەكارهێنانی وەقفەكان و سیستمی حەج و عومرە و پێكەوەژیانی ئاینی و پرۆژە جۆراوجۆرەكانی دیكەی وەزارەت

خەندان
Top